بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان: چەک وەک ئەرکێکی کاتی ئێمه، دووره له ئایدۆلۆژیامان
هێزه چه‌کداره‌کانمان له ژێر ناوی (یه‌که‌ی به‌رگری نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده) کار ده‌که‌ن
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان لەسەر بنەمایەکی سادە بەڵام نەلەرزین دامەزراوە: ئێمە باوەڕمان بە چەک نییە وەک چارەسەرێک بۆ کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.
دیدگای ئێمە کوردستانێکە، ئێرانێکه، کە یاسا و ڕێسا و دادپەروەری و حوکمڕانی مەدەنی زاڵ بێت و هیچ هێزێکی چەکداری - دەوڵەت یان نادەوڵەتی - بۆ پاراستنی خەڵکی ئاسایی پێویست نییە.
بەڵام مێژوو و واقیع ناچارمان دەکەن کە ڕاستگۆیانە مامه‌ڵه بکەین.
لەو ژینگەیانەی کە یاسا و ڕێسا داڕماون، کە خەڵکی مەدەنی ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئاوارەبوون و خراپ بەکارهێنانی سیستماتیک دەبنەوە، پاراستنی ژیانی خه‌ڵکی سیڤیل، به ئه‌رکێکی مرۆڤایه‌تی ئه‌زانین!!!
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان دان بە پێویستی کاتیی هێزێکی پارێزەری چەکداریدا دەنێت، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی ئاینده یه‌که‌ی به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، (یه‌که‌ی به‌رگری نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده) چه‌کدار به پێویست زانیوه. هه‌موو یه‌که‌ی هێزی به‌رگری ئاینده،ڕاسته‌وخۆ، ده‌ستور له سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزوونه‌وه‌ی ئاینده وه‌رده‌گرن و به ڕاوێژ له ناوه‌ندی سه‌رپه‌شتیاری گشتی.
هێزە چەکدارەکانمان هەمیشەیی نین و ئایدیۆلۆژیک نین و ئامرازی دەسەڵاتیش نین.
یه‌که‌ی به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی ئاینده بۆ ئه‌رکی پاراستنی ژیان بونیان هەیە و لەو ساتەدا چەکەکانیان دادەنێن کە دەتوانرێت سەلامەتی مەدەنی لە ڕێگەی دامەزراوە ڕه‌وا و شەرعییەکانەوە گەرەنتی بکرێت.
چەکی ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، باوەڕ نییە — پاراستن بەرپرسیارێتییە
ئێمە میلیتاریزم ڕەتدەکەینەوە. توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە، ترس و تۆقاندنی خه‌ڵکی سیڤیل ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه به هه‌موو جۆرێک به ناڕه‌وای ده‌زانین!
بەڵام کاتێک خەڵکی مەدەنی ڕووبەڕووی هەڕەشەی دەستبەجێی مه‌رگ دەبنەوە- کاتێک هیچ یاسایه‌ک، هیچ دادگایەکی ڕه‌وا و هیچ دەسەڵاتێکی مەدەنی کاریگەر نەین بۆ- پاراستنی ژیان، دەبێتە پابەندبوونێکی ئەخلاقی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، لەم چوارچێوەیه‌دا ڕەتکردنەوەی چه‌ک و بێهه‌ڵوێستی ، بێلایەنی کەمتەرخەمییە.
بۆیە یاسای سه‌ره‌کی ئێمەی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده بۆ هێزه‌کانمان بریتییە لە:
١/ بەرگری، نەک هێرشبەر
٢ / پارێزەر، نەک سیاسی
٣ / کاتی، نەک هەمیشەیی
٤/ چەک تەنها بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی هەڵدەگیرێت نەک بۆ حوکمڕانیکردن و چه‌سپاندنی یاسا!!!
٥/ لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا زەمینەسازی کراوە
پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی
قەدەغەکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە کەسانی غەیرە شەڕکەر
ڕێزگرتن لە کارمەندانی پزیشکی
پابەندبوون بە کەمکردنەوەی ئازار
پابەندبوونمان به یاساکانی چه‌ک، بۆ چه‌کدارکردنی هێزه‌کانمان ڕوونە:
خەڵکی سڤیل هەرگیز ئامانج نین
سزادانی بەکۆمەڵ قەدەغەیە
دەستبەسەرکردن بەبێ ڕێکاری یاسایی ڕەتدەکرێتەوە
کەرامەتی مرۆڤ پێشێل ناکرێ
چەکدار تەنها لەو شوێنانەدا کە یاسا و ڕێسا بوونی نییە
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان هەوڵ نادات لەو شوێنانەدا کار بکات:
دادگا کاراییەکان بوونیان هەیە
پۆلیسی مەدەنی دانیشتووان دەپارێزێت
ڕێز لە سەروەری یاسا دەگیرێت
حوکمڕانی دیموکراتیک و لێپرسینەوە ئامادەیە
لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا چەک جێگای نییە.
بۆیە هێزە چەکدارەکانمان لە ڕووی جوگرافی و کاتیەوە سنووردارە، تەنیا لەو شوێنانەدا کاردەکەن، که ژیانی خه‌ڵکی سیڤیل له مه‌ترسیدا بێت!
مه‌رج بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک!
١/ سه‌روی ١٨ ساڵ
٢/ تاوانبار نه‌بێ
٣/ له تاقیکردنه‌وه‌ی سایکۆلجی و جه‌سته‌یی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێ!
٤/ باوه‌ڕی به مه‌ده‌نیه‌ت هه‌بێت و پڕۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده واژۆ کردبێت!
سۆزی هه‌ر تاکێکی ئه‌ندام له به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی ئاینده
من وه‌ک چه‌کدار، له یه‌که‌ی به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی ئاینده
سوێند ده‌خۆم، به وێژدانم، به باوه‌ڕم
سوێند ده‌خۆم، به وێژدانم، به باوه‌ڕم
سوێند ده‌خۆم، به وێژدانم، به باوه‌ڕم
چه‌کی به‌رگریم ته‌نها بۆ به‌رگری بێت!