KFMEAST

بەشەکان

English
سەنترالیزمی دیموکراتی زانستی؛ بزوێنەری  ڕێکخراوەیی و ستراتیژیی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
KFMEAST

سەنترالیزمی دیموکراتی زانستی؛ بزوێنەری  ڕێکخراوەیی و ستراتیژیی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

سەنترالیزمی دیموکراتی زانستی؛ بزوێنەری  ڕێکخراوەیی و ستراتیژیی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

 

هەر بزووتنەوەیەکی سیاسی کە بیەوێت لە ناو گۆڕانکارییە خێراکاندا بمێنێتەوە و کاریگەری دروست بکات، پێویستی بە سیستمێکی بەڕێوەبردنی تۆکمە هەیە. بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، بە تێپەڕاندنی مۆدێلە کلاسیکییەکانی حیزبایەتی، چەمکی سەنترالیزمی دیموکراتی زانستی (Scientific Democratic Centralism) وەک

بناغەی کارکردنی خۆی دەستنیشان کردووە. ئەم سیستمە سێبەری سێ ڕەهەندی جیاوازەکە پێکەوە هاوسەنگی نێوان ئازادی، دیسپلین و ئەقڵانییەت ڕادەگرن.

 

 ڕەهەندی دیموکراتی: دەسەڵاتی ناوەند و ئازادیی ڕادەربڕین

 

لە بزووتنەوەی ئایندەدا، دیموکراسی تەنیا دروشم نییە، بەڵکو میکانیزمێکی کارایە.

لێرەدا:

 

بڕیار لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەچێت:

ئەندامان و ئۆرگانەکان مافی تەواویان هەیە   لە گفتوگۆکردن، ڕەخنەگرتن و پێشنیارکردن پێش ئەوەی بڕیارێکی کۆتایی بدرێت.

هەڵبژاردن:

هەموو ئاستەکانی سەرکردایەتی دەبێت لە ئەنجامی پرۆسەیەکی شەفافی دیموکراتییەوە بێنە پێشەوە، ئەمەش شەرعیەت دەداتە هەر بڕیارێک کە لە  داهاتوودادەردەچێت.

 

ڕەهەندی سەنترالیزم (ناوەندێتی): یەکڕیزی لە کرداردا

 

بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە نەبێتە یانەیەکی گفتوگۆی بێبەرهەم، سەنترالیزم دێتە کایەوە.

ئەمەش بەو مانایەیە:

 

 کەمایەتی پەیڕەوی زۆرینە دەکات: دوای ئەوەی گفتوگۆی ئازاد کرا و بڕیار درا،  هەمووان پابەندن بە جێبەجێکردنی. دیسپلینی ئاسۆیی و ستوونی: بزووتنەوەکە وەک یەک جەستە کار دەکات؛ کاتێک بڕیارێک لە ناوەندەوە دەردەچێت، هەموو ئۆرگانەکان بە یەک ئاراستە دەجوڵێن. ئەم یەکدەنگییە وادەکات بزووتنەوەی ئایندە خاوەن هێزێکی سیاسی و مەیدانیی  گەورە بێت کە بەرامبەرەکانی هەژماری بۆ بکەن.

 

 ڕەهەندی زانستی: فلتەری ئەقڵ و داتا (تایبەتمەندیی بزووتنەوەی ئایندە)

 

ئەوەی بزووتنەوەی ئایندە لە حیزبە تەقلیدییەکان جیا دەکاتەوە، پاشگری زانستییە بۆسەنترالیزمە دیموکراتییەکە. ئەمە بەو مانایەیە:

 

 بڕیاری سەرپێیی قەدەغەیە: هیچ بڕیارێکی ستراتیژی نادرێت تەنیا لەبەر ئەوەی  زۆرینە وای دەوێت، بەڵکو دەبێت بڕیارەکە لە فلتەری توێژینەوە، داتا و

    زانیاریی زانستیدا تێپەڕێت.پسپۆڕایەتی (Meritocracy): لەم سیستمەدا، پلە و پۆستەکان نادرێن بە کەسانی ناشیاو، بەڵکو پسپۆڕی و لێهاتوویی زانستی پێوەرە.

 خوێندنەوەی واقیع: سەنترالیزمی زانستی وا دەکات بزووتنەوەکە لە دروشمی سۆزداری   دوور بکەوێتەوە و بەپێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم و هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان

    پلان دابڕێژێت.

 

چۆن ئەم سیستمە خزمەت بە ئاسایشی نیشتمانی دەکات؟

 

کاتێک بزووتنەوەی ئایندە سەنترالیزمی دیموکراتی زانستی پەیڕەو دەکات، دەبێتەخاوەن پارێزبەندییەکی بەهێز بەرامبەر: ١. ئینشقاق (لێکترازان): چونکە هەم

دیموکراسی هەیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و هەم ناوەندێتی هەیە بۆ پاراستنییەکپارچەیی. پۆپۆلیزم (عەوامگێڕی): چونکە فاکتەری زانستی ڕێگرە لەوەی

بزووتنەوەکە بکەوێتە دوای هەستی کاتیی جەماوەر و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان

بکاتە قوربانی. دکتاتۆرییەت: چونکە ناوەندێتییەکە بەستراوەتەوە بەدەرئەنجامی دیموکراسی و لێکۆڵینەوەی زانستی، نەک ویستی تاکەکەسییڕابەر.

 

سەنترالیزمی دیموکراتی زانستی لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستاندا، مۆدێلێکی نوێیحوکمڕانیی حیزبییە. ئەم سیستمە وادەکات بزووتنەوەکە هەمیشە وەک ئەقڵێکی

کۆکەرەوە کار بکات؛ ئەقڵێک کە لە خوارەوە زانیاری وەردەگرێت، لە ناوەنددا بەزانست دەیپاڵێوێت و لە لوتکەدا بە یەکگرتوویی بڕیاری لێ دەدات. ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ

بونیادنانی ئایندەیەکی گەش کە تێیدا کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن دیسپلین و زانست

دەربکەوێت.

بزووتنەوەی ئایندە؛ هێزی ئەقڵ، یەکگرتوویی کردار.

29/04/2026