KFMEAST

بەشەکان

English
ئه‌ندام بوون له بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
KFMEAST

ئه‌ندام بوون له بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان

 

ئاینداکوردستان، تاکەکەس بوتوت کوردی به هههههههنگی و به ڕزگاربوون و تاکه بزووت ڕه وتی کوردستانه به ئایدلۆژیایه ی به ئایدڵۆژیایه ڵگه یاندنی بۆند ئاینده شی تاک تاکی خه ڵکه واته . ئێمه‌ له بزووتنه‌وه‌ی ئایند‌ه‌، سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆمان ناکه‌ین، باوه‌ڕیشمان به سیاسه‌ت نییه‌.

الکوو باداڕمان به کرداره. باپیرانمان لە تووندی پێشینان، ویانه ت قسه ت و دووی کاره ت، ئێره کار دله ین، سیاسلی ناکه ین، خۆ ویستی به مه به ستی کۆمه ڵگا تایبه ت به ڕهه مه کان له به ڕامبه ڕدا. 

بۆ شاره زازاکان ئاین له بووری بزووت ئاهین له خوار چووه ،!

 

دەستوری کارپێکراوی ناو خۆی

بزوتنەوەی ئایندەی...

پێشەکی : دەستبەکاربوون لە لایەنگرانی و نەتەوەی کوردەو کە ئێستا گەلەکەی لە سادەترین مافی مرۆیی و نەتەوەیی خۆی لە سەرخاکەکەی بێبەشکردن و لە ژێر زوڵاڵ کۆن و ستەمدایە. بە کورددرێژایی مێژوو لە هەوڵی بات خەی بێ وچان دا بووە بۆ بە دەست هێنانی نەتەوە مافی و وەلانانی ستامی نەتەوەیی . گەلی کوردی بەخۆوەی بازنەی گشتی جگە لەوەش دەستی خەباتێکی لێبڕاوانەی ڕزگاریخوازی خوازیاری نەتەوەیی بووە ، هاوکات خیانەت کارو خۆ فرۆش و پەرتەوازی و دووبەرەکی لە ناودا نەی هێشتوەگاتە ئامانجەکانی ، زنجیرەی خۆی هۆنی خۆی و کردەوەی هەموو جوڵەکانی و بزوتنی توشی نسکۆوە . نە ڕێبەرو کەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتکاری لێهاتوو ، بۆ شایی یەک لە زۆر نێوان ڕیزەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری بزوتنەوەی ڕزگاری بزوتنەوەیە تاوە ئێستا نەمان توانیبێتی ئاماجە ڕەواکانمان . ئێمە لێرەو وەکوو بزوتنەوەیەکی سیاسی و سەردەمی پاش موتاڵاکردن و خوێندنەوەی دۆخە وەکوو خۆی و هۆشک و سەرکردەی خەنەکەوتەی ئەم شۆڕش و بزوتنەوانە ، لە مێژووی دووری لایەنی دۆڕاوی زایینی گەلەکەماندا ، بە سود وەرگرتن لە باش و خراپە و خراپەکاری مێژوویی پڕ لە کارەساتی نەتەومان ،بەتەمانزانی بزوتنەوەی ئایندە ماوەری ڕای بگەیەنین کە ئێمە بۆ شوێنگرەوە دابینکردنی ئەو بۆشایانەی کە ڕەوتی سیاسی و خەباتدا ، دەست بەکار ببین و ڕێچکەی خەباتی هاوچەرخ لە جەی جیهانی ئەمڕۆدا برەوی پێدەدرێت بە شێوەی دیپلۆبی و سیاسی و بەدەست هێنانی لۆبی جیهانی و گەلانی ئازادیخواز و شارستانی دەست پێبکەماسین .

بەندی یەکەم :

ڕێکخراو: بزوتنەوەی ئایندەی ئەم هەواڵ يەکەم بڵاو کرايەوە لەسەر ئێن ئاڕ تی

سیفەتی ڕێکخراو : بزوتنەوە سیاسییە و لە کۆنفرانسێکدا کۆنبووەوە بە ئارەزوومەندانی کۆمەڵێک نیشتیمان .

درووشم : مافی چارەی خۆنوسین .فیدڕاڵ بۆ دەوڵەتی ناوەندی .

شوێنی چالاکی : ناوەندی ڕۆژهەڵات و هەرجێگایەک کە هاو نیشتیمانی کوردی لێیە و سەرەکی لە شاری سنە دەبێت .

ئاڕم و ئاڵا : بازنەی نیمچەم دایە بە بازنەی سەوز لە چوار گەڵا و لە نێو بازنەکە بە خەتی سپی نوسی ئایندە کورتکراوەکانی نوسراوە ( kFM وانە . بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان) لە ڕەنگ سەری مۆر کە واتای هەڵبژاردنی بە شێوەی ئەو جۆرە جیاوازە : ( ڕەنگی مۆر ( وەنەیی ) ڕەنگە و کردن بە گەورەیی و گەورەیی و حیک و مرۆڤ دا و بەرپرسیارێتی دادەنرێت .

دەست دایمەزرێنەر :

پێك هاتوە لە كۆمەڵێك كەسایەتی سیاسی و ڕوناكبیر ، لە ئەنجامی ئەو بۆشاییە زەقەی كە لە نێو خەباتی ڕەوای گەلەكەماندا هەیە بڕیارماندا بە دامەزراندن و داڕێژانی مانیفستۆیەكی مۆدێرن بە ناوی ( بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان ) كە پێك دێت لە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان . بزوتنەوەی ئایندە وەكو هێزێكی سەردەمیانە لە سەر ئاستی ناو خۆ بە شێوەی سیاسی و دیپلۆماسی خەبات دەكات بۆ بە دەست هێنانی پشتگیری و هاو خەمی وڵاتانی پێشكەوتو خواز بۆ وەلانانی ستەمی نەتەوەیی و بونیاد نانی كۆمەڵگەیەكی هاو چەرخ و پێشكەوتوو ئازاد .

بەندی دووەم : ڕێكخراوو ڕێكخستن

ناوەندەكانی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان

هەرەم و هەیكەلی بزوتنەوەی ئایندە بەم جۆرەی خوارەوەیە :

ناوەند : یەكەی سەرەكی كاری ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی ئایندەیە ،

كۆنگرە:

كۆنفرانس :

بنەمای سەرەكی بزوتنەوە ئایندە لە سەر هەیكەلی سەنترالیزمی دیموكراتیە .

سەنتڕاڵی دیموكراتی : دەلالەت لە هەڵبژاردنی ناوەندەكانی دەكات بە شێوەیەكی دیموكراسی و ئازاد .

لە سەنترالیزمی دیموكراتیكدا ڕاو بۆچوونی زۆرینەو كەمینە وەردەگیرێت و پاشان بە پێی بەرژەوەندی گشتی پەسەند دەكرێت.

یەكسانی تەواو بۆ هاووڵاتیان بەرجەستە كراوە لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەكان .

پابەند بوونی ڕەها لە نێو هەڵسوڕێنەراندا هەیە و ئەمەش زنجیرە كاری ڕێكخراوەیی خوارەوە بۆ سەرەوە دەستەبەردەكات لە هەموو ئاستەكاندا .

هەموو بڕیارو ڕاسپاردەكان بە كۆڕاو بە كۆمەڵ دەبێت و تاك ڕەوی پەسەند نیە .

ناوەندەكانی شارو شارۆچكەكان ڕاپرۆتی گشتی و تایبەت یان دەبێت بۆ هەموو بارو دۆخەكان و ناوەندی گشتی ئاگاداردەكەنەوە لە هەموو دەنگوباسەكان .

ناوەند لە نێو شارو شارۆچكەكان بە پێی پێویست پێك دێت و بەرپرسی سەرەكی گەیاندنی پەیام و ڕاسپاردەكانی بزوتنەوەی ئایندە دەبێت هەروەها بە پێچەوانەشەوە پەیام و ڕاسپاردەی جەماوەر بە ناوەندی سەرەكی دەگەیەنێت .

ناوەندی سەرەكی : دەستەی گشتی كە پێك دێت لە نۆ كەس سەرپەرشتی تەواوی دەستورو پرەنسیپ و سیاسەتەكانی ناوەندەكانی بزوتنەوەی ئایندە دەكات و دەسەڵاتی باڵایە لە هەموو ناوەندەكاندا .

سەرپەرشتیاری گشتی : لە لایەن دەستەی گشتی یەوە هەڵدەبژێررێت و سەرپەرشتی گشتیەو بەرپرسیاری یەكەمە لە سیاسەتەكانی بزوتنەوەی ئایندە و فەرماندەی گشتی هێزی سەربازی یە تا ئەوكاتەی هێزی نیشتیمانی پێك دەهێنرێت .

كۆنفرانس : دوو ساڵێك دەبەسترێت بۆ گۆڕان كاری و پێداچوونەوە بە كاری ڕابووردوو دانانی پلانی نوێ و تاك تیك و ستراتیجی نوێ .

كۆنگرە : دەسەڵاتی تەواوی بزوتنەوەی ئایندەیە لە شەش ساڵ جارێك دەبەسترێت و بڕیاردەری ستراتیجیە و بەڵگە نامەو ڕاپۆرتی سیاسی و مانیفستۆی ڕێكخراوو ڕاگەیاندن و دارای و جەماوەری یە.دەسەڵاتی تەواوی هەڵوەشاندنەوە گۆڕانكاری تەواوی هەیە .

/ هەرهاوڵاتیەكی كوردستانی كە تەمەنی لە هەژدە ساڵ تێپەڕی كردبێت ، دەتوانێت ببیتە ئەندام و لایەنگرو پشتیوانی بزوتنەوەی ئایندە ، كە باوەڕی تەواوی بە دەستورو پەیڕوی ناو خۆی بزوتنەوەی ئایندە هەبێت و پێویستە لە سەری كار بۆ سەرخستن و بە ئامانج گەیاندنی پرۆژەكانی بكات و بەشداری هەموو جۆرە چالاكیەكی بزوتنەوەی ئایندە بكات .

/ بزوتنەوەی ئایندە كار بۆ ئایندەی كۆمەڵانی خەڵك بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیەكانیان دەكات و پێویستە لە سەر هەر هاو نیشتمانیەك پشتیوانی و پشتگیری تەواوی پڕۆژەو بەرنامەكانی بكات لە ڕێگەی دەنگدان و بەشداریكردنی ڕاستەو خۆیانەی لە چالاكیە نیشتیمانیەكانیدا .

/ بزوتنەوەی ئایندە سەردەمیانەو مۆدێرنانە سیاسەت دەكات و پشت بە ئۆرگان و ڕێكخسن نابەستێت و هەموو هاونیشتیمانیەك كە دەیەوێ ڕووبەڕوی ستەم و هەڵاواردن و بێمافی ببێتەوە دەتوانی پشتیوان و چالاكوانی مانیفستۆو پەیڕوی بزوتنەوەی ئایندەبێت .

/بزوتنەوەی ئایندە لە ڕێگەی دەنگی جەماوەرو هاونیشتیمانیانەوە كارو پرۆژەكانی بە ئەنجام دەگەیەنێت و بە تەواوی دەنگو ڕەنگی هاونیشتیمانیانە .

بەندی سێیەم :

هیكەلی ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی ئایندە .

1/دەستەی سەرپەرشتیار و سەرپەرشتیاری گشتی

2/ناوەندی ڕاگیاندن و میدیا و سۆسیال میدیا

3/ناوەندی ئیدارەو بەڕێوە بردنپلانی ئابووری

4/ناوەندی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن و داتاكان .

5/ناوەندی پڕۆژە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان .

6/ناوەندە هەواڵ و زانیاری

7/ناوەندی نیزامی سەربازی ،بۆبونیاد نانی هێزێكی نیشتیمانی .

8/ناوەندی پەیوەندیە كشتیەكان و دیپلۆماسی .

9/ناوەندی هۆشیاری و ڕۆشنبیری .

10/ناوەندی چالاكی گەنجان و ئافرەتان .

11/ناوەندی گەشە پێدان و پەرەپێدانی كلتوری .

12/ناوەندی سەروەری دادوەری و یاسا .

 


بەندی چوارەم :

ئامانجە سیاسیەكان :

داگیركاری كوردستان لە لایەن ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەبێت كۆتایی پێبهێنرێت و شێوازی فیدڕاڵی یان كۆنفیدڕاڵی پەسەند بكات .

جێبەجێكردنی سیستەمی فیدڕاڵی یان كۆنفیدڕاڵی ئەم دەستكەوتە سیاسیانە بۆ گەلی كورد دەستە بەردەكات :

كوردستان دەبێتە هەرێمێكی ئازاد و دیموكراسی و تیایدا بەرژەوەندی هەرێمایەتی سەنتراڵی بەرجەستە دەبێت .

دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ( حکومەت ) دادە مەزرێت بە شێوەی هەڵبژاردنی ئازادانەو لەلایەن گەلی كوردستانەوە بۆ هەموو چین و توێژەكان .

دەتوانرێت حكومەتێكی خۆجێی پێك بهێنرێت .

سەبارەت بە مافی مرۆڤ ، پەیڕەوی ئەو یاساوبنەمایانە دەكات كەلە چوار چێوەی پڕۆگرامی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ دا پەسەند كراوە .

داڕشتنی دەستورێكی هەمیشەیی و گشتی و بنەڕەتی كە مافی هەموو هاو وڵاتیان بە یەكسانی بپارێزێت و كەس لە سەروی یاساوە نەبێت .

هەروەها دەسەڵاتی یاسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەری سەربە خۆ دەبێت و پابەند بە هیچ گروپ و لایەنێكەوە نابێت .

هیچ بیرو باوەڕێكی ئایینی و نا ئایینی لە كوردستاندا فەرمی نیەو هەموو هاوڵاتیان بێ جیاوازی دەتوانن لە دەرەوەی كاری ساسی كاری ئایینی و بیرو باوەڕی تایبەتی خۆیان مومارسە بكەن .

جودابوونەوە یان یەكێتی دیموكراتی :

بزوتنەوەی ئایندە ، ڕزگاری نەتەوەیی گەلی كوردستان لە دیاری كردنی مافی چارەی خۆ نەسیندا دەبینێتەوە ، بۆ بە دەست هێنانی مافی چارەی خۆ نوسین حكومەتی ناوەندی پابەند دەكەین بە پەسەند كردنی ( سیستەمی فیدڕاڵی یان كۆنفیدڕاڵی ) لە ئەنجامی خەباتی ڕەواو تێكۆشانی بێوچان و هەوڵی دیپلۆماسی و پشتیوانی نێو دەوڵەتی بۆ پێكەوە ژیانێكی ئارەزوو مەندانە ، یان جیابوونەوە.

ئامانجە گشتیەكان :

بزووتنەوەی ئاییندە ، بزووتنەوەیەكی سەردەمیانەو جیاواز لە حزب و ڕێكخراوە تەقلیدیەكان بزووتنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەو پێشەنگ لەگەڵ هێزە پێشكەوتوخوازەكانی كە باوەڕیان بە چارەسەری ڕیشەیی دۆزی ڕوای گەلەكەمان هەیە ، لە دژی دەسەڵاتی سیاسی ئایینی و كۆنەپەرست و دیكتاتور تێدەكۆشێ بۆ بەدی هێنانی مافی چارەی خۆ نوسین و بونیاد نانی كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ و خۆشگوزەران و پێشكەوتوو هاو بەش .

ئامانجی دوواڕۆژی بزووتنەوەی ئایندە ، دامەزراندنی كۆمەڵگەی سۆسیالیزمە بزوتنەوەی ئایندە بۆ ئازاد بوونی مرۆڤ لە هەموو ڕوویەكەوە و بۆ پێشكەوتنی لە هەموو بوارێكدا سۆسیالیزم بە پێویست دەزانێت . سیستمەی سیاسی و ئابووری كۆمەڵایەتی سۆسیالیزم كۆتایی هێنانە بە هەموو شێوە زوڵم و ستەم سەركوت كردنێك لە ژیانی كۆمەڵایەتی ناو خۆی كوردستان ، هەروەها مانای ڕاستە قینەی ئازادی و یەكسانی راستەقینە دەبەخشێت . لە سۆنگەی بزووتنەوەی ئایندەوە جیهانبینی بزووتنەوەی ئایندە بۆ ئێستای كوردستان سۆسیالیزم وەكو ستراتیجێكی دوورمەودا دەبینێ . لەم قۆناغەدا دەكرێ هەوڵ بۆ بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتی دووای ڕزگاری نەتەوەی و بەرەوپێشچوونی فەرهەنگ و ئابووری و گەشەكردنی ڕەوتی كۆمەڵایەتی و ڕێكخستنی كۆمەڵ بۆ هەنگاونان بەرەوسۆزیالیزم دەست پێدەكات .

دروشمی بزوتنەوەی ئایندە ئەو دروشمەی كە تا ئێستا لە بەر نامەی كارو خەباتی دا جێگیر كراوە بریتی یە لە ( مافی چارەی خۆ نوسین )

بزووتنەوەی ئایندە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ دروستكردنی دۆستایەتی و هاو سۆزی و پەیوەندی لەگەڵ هەموو ئەو دەوڵەت و گەلانەی كەپشتگیری خەباتی ڕەوای گەلەكەمان دەكەن و پەیوەندیان لەگەڵ دەبەستێت بۆ لابردنی ستەمی نەتەوایەتی و بە دەست هێنانی مافی چارەی خۆ نوسین.

ئامانجە ئابووری و نەتەوایەتیەكان :

داڕشتنی بەرمانەو پلانی ئابووری بە شێوەیەكی زانستی بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئابووری كوردستان .

نوێكردنەوە ، پان هێنانی كارگەو كەرەستەی پیشە سازی و كشتوكاڵی سەردەمیانە .

گرنگی دان بە ماددە و كانزاو سامانی ژێر زەوی و سود لێوەرگرتنیان بۆ باشتركردن و گەشەپێدانی ئابووری كوردستان .

گرنگی دان بە ئاوی ژێر زەوی و ڕووبارو چەم و دەریاچەكان بۆ كەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری و ووزەو گەشتیاری .

هێنانی كەرتی تایبەت و كۆمپانیای وڵاتانی سەرەمایەدار لە دەرەوەی وڵات بۆ هەرچی زیاتر سود مەند بوون لە سەرمایەو پرۆژەو تەكنۆلۆژیای پێشكەوتو ، بەڵام دەبێت لە ژێر چاودێری كەرتی گشتیدا بێت .

دامەزراندنی چەندین جۆر لە كارگەو كەرەستەی پێشكەوتوی پیشە سازی و پارێزگاری كردن لە كارگە و خاوەن پیشە بچووكەكان .

پاراستنی دارستانەكان و فراوان كردنی دارستان و باخ و باخات و پاراستنی سەروەت و سامانی ئاژەڵی وەك ، باڵندەو ماسی و ڕوەك و سامانە سروشتیەكانی تر .

پێشخستنی كەرتی گەشتیاری دروستكردنی شوین و جێگای گەشتیاری .

داڕشتنی سیاسەتی بازرگانی نەخشە بۆ كێشراوو گونجاو كە لە خزمەتی هاووڵاتیان و خەڵكدا بێت بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری .

چاودێری ڕاستەو خۆی كەرتی گشتی واتا دەسەڵاتی حكومی بەسەر بازاڕو هەڵاوسان و زیادە رەوی كەل و پەل و كاڵاو خۆراك .

پەروەردەو فەرهەنگ :

زمانی فەرمی كوردستان زمانی كوردیە. پێویستە لە سەر حكومەت كە یاسای فەرهەنگێگی كوردی ڕەسەن دابڕێژێت ، كە پێك هاتبێت لە هەموو شێوە زارەكانی كوردستانی گەوورە ، ئەو ڕێزمانەی كە هەموو زاراوەكانی لە خۆ گرتوە دەبێتە زامنی فەرمی خوێندن و نوسین و بەڕێوە بردن .

دامەزراندنی سیستەمی پەروەردەو فێركردنی دیموكراسی كە لە سەر بنەمای زانست داڕێژرابێت .

قۆناغی بنەڕەتی پەروەردەو فێر كردن دەبێت ئیجباری بێت بۆ هەموو تاكێك بە بێ بەرانبەرو لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەموو پێداویستی یەكانی خوێندن بۆ خوێندكار دابین بكرێت لەلایەن دەسەڵاتی خۆ بەڕێوەبەری یەوە.

گرنگی دان بە زمان و ئەدەبیات و زاراوەی نوێی كوردی و بەرەو پێشبردنی ئاستی زامانی كوردی و مێژووی كورد.

دامەزراندنی سیستەمی نەهێشتنی نەخوێندەواری و فێركردنی ئەوانەی خوێندەواریان نیە بۆ بونیاد نانی كۆمەڵگەیەكی خوێنەوارو ڕۆشنبیر .

ئازادی ڕادەربڕین :

بابەتی سەرەکی هەرچی پێشکەوتن و پەرەپێدان و ڕەخنەی داهێنەرونیا بونیاد نەرانیە .

دەبێت بۆ هەموو چین و توێژەکان بە تایبەت ڕاگەیاندن کارو ڕۆژنامە نوسان فەراهەم بکرێ .

لە ڕوانگەی ئازادی بیرو ڕاوەخنەی بونیاد نەرانە ڕەسەنە .

دەسەڵاتی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندنکاران و مەودای فراوانتریان بۆ بڕەخساندن .

کار ڕۆشنبیری :

فەراهەم کردنی بنکەو پارک و کتێبخانەی گشتی بۆ ڕوشنبیران و خوێندەواران .

زانیاری دان بە وەگێڕان و خوێندنەوەو موتاڵاکردن مێژوو و کلتوری گەلانی جیهان .

وەرینی بیرو بۆ وازهێنان و پێشکەوتووخوازانە .

لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لە بواری ڕوونادای.

پێکەوە هێنانی نوخبەی ڕووناکبیر لە هەموو ناوچەکان و دروستکردن گیانی ڕەخنەو ڕخنە لە گرتن بۆ بونیاد نانی کۆمەڵەیەک لە شارستانی .

زانیاری دان بە هزرو زمان و کلتورو مێژووی کورد .

کاری ئافرەتان : .

ئازادکردنی ژن بە بێ مەرج و بەشداری پێکردن بە یەکسانی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کارکردندا .

وەلانانی هەرجۆرە تندوتیژیەک دژ بە ئافرەتان چەوساندنەوەیان بە بیان و پاساوی هەر ناوێک .

فەراهەمکردنی ئازادی تەواو بۆ ژنان بۆ هەرجۆرە چالاک شارستانی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتوری و ئابووری .

بایەخدان بە پەروەردەو فێرکردن ئافرەتان بە شێوەی شارستانی.

ئازادکردن بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری ژیان و دیاریکردنی چارەنوسی بە خۆی ئارەزوومەندانە .

ڕێگەی لاوان ڤایرەگەز : .

سودوەرگرتن لە توانیان لاوێت و گەشەپێدانیان .

کۆلێژەکانی سەردەمی لایەتی بۆیان .

نەگەنی جیاجیا لە نێوان کوڕو کشتوکاڵ لە نێوان خێزان و کلتورو کۆمەڵە .

ئازادی و ژیان بۆ دابینکردنی ڕەگەز لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی شوێوێنی ژیانیان .

دیاریکردن بە یەکسان بۆ هەردوو ڕەگەز .

لاوان نەوەی ئایندەو دوواڕۆژی وڵاتان و پەروەردە بکرێن و بایەخیان پێبدرێ .

ڕێکخستن و کارکردن :

دامەزراندنی سۆسیال بۆ هەموو چین و توێژەکان .

ڕێکخستنی کارکردن بە پێی بونی مەودای کارکردن.

پاراستنی کۆمەڵگە و چاودێرانی کۆمەڵگە بۆ هەموو چین و توێژەکان .

کارکردنی منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ قەدەغە و دەبێت بژێوی و گوزەرانیان دابین بکرێ .

17/07/2025