KFMEAST

بەشەکان

English
چالاکیه‌کان

بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق

بزووتنەوەی ئایندە 6480 جار خوێندراوەتەوە

بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق

بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق

 

بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ناوەخت و لەناکاوی بیرمەند، فەیلەسوف و مامۆستای ڕۆشنگەری، دکتۆر فاروق ڕەفیق-مان بیست ، دکتۆر فاروق ڕەفیق، تەنها مامۆستایەکی فەلسەفەنەبوو، بەڵکو چرایەکی گەشی ڕەخنە و عەقڵانییەت بوو لە ناو تاریکستانی هزریی ناوچەکەدا. ئەو  بە پڕۆژە فیکرییەکانی و بە ڕوانگە قووڵەکانی بۆ مرۆڤ و ئازادی ،قۆناغێکی نوێی لە هۆشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان بونیاد نا.  کۆچی ئەم بیرمەندە گەورەیە،  خەسارەتێکی قەرەبوونەکراوەیە بۆ کتێبخانەی کوردی و بۆ هەمووئەو کەسانەی کە بڕوایان بە ڕێگەی ڕۆشنگەری و چاکسازیی هزری هەیە. بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان، ناوەندە ئەکادیمییەکان، قوتابیانی و تەواوی ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکات. فیکر و چرای ڕۆشنگەرییەکەی دکتۆر فاروق ڕەفیق، هەمیشە وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ نەوەکانی ئاییندە بە زیندوویی دەمێنێتەوە دروود بۆ گیانی پاکی و سەبووری بۆ هەموان.

 

بزووتنەوەی ئایندەی  کوردستان   

٢٩/٤/٢٠٢٦

هاوبەشکردن