KFMEAST

بەشەکان

English

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ئێف تی، ترەمپ پرسیاری لە زێلێنسکی کردووە کە ئایا ئۆکرانیا دەتوانێت لێدان لە مۆسکۆ بدات؟

Kurdnation 5971 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا پرسیاری لە هاوتا ئۆکراینییەکەی کردبوو کە ئایا دەتوانێت ئامانجە سەربازییەکان لە قووڵایی ناوەوەی ڕووسیادا بپێکێت ئەگەر چەکی توانای ئەوەی هەبێت دابین بکات.

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بەو کەسانەی کە لە بارەی گفتوگۆکانەوە ئاگادارکراونەتەوە ، دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی تایبەت هانی ئۆکرانیای داوە کە هێرشە قووڵەکان بۆ سەر خاکی ڕووسیا چڕتر بکاتەوە، تەنانەت پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئایا ئەگەر ئەمریکا چەکی دوور مەودای بۆ دابین بکات، دەتوانێت هێرش بکاتە سەر مۆسکۆ یان نا.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە دوو کەسی ئاشنا بە گفتوگۆی نێوان ترەمپ و زێلێنسکی ڕایگەیاندووە، سەرۆکی ئەمریکا پرسیاری لە هاوتا ئۆکراینییەکەی کردووە کە ئایا دەتوانێت ئامانجە سەربازییەکان لە قووڵایی ناوەوەی ڕووسیادا بپێکێت ئەگەر چەکی توانای ئەوەی هەبێت دابین بکات.

کۆشکی سپی دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکی ئاژانسی ڕۆیتەرزی نەدایەوە بۆ لێدوان.

 

کۆشکی سپی پشتگیری لە ئۆکرانیا نیشان دەدات 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتانی ناتۆوە  " چەکی سەرەکی " بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بی بی سی، ئەمە لەگەڵ هەڕەشەی گومرگی توند لەسەر ڕووسیا هات، ئەگەر نەتوانن لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە. 

دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مارک ڕوت، سەرۆکی ناتۆ لە واشنتۆن، ترەمپ ڕایگەیاند، دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی ئۆکرانیا دەتوانێت ئەو کارە بکات کە دەیەوێت بیکات.

ڕوتێ پشتڕاستی کردبووەوە کە ئەمریکا بڕیاریداوە "بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەو شتانەی کە لە ڕێگەی ناتۆوە پێویستن بۆ ئۆکرانیا دابین بکات".

 

هاوبەشکردن