KFMEAST

Categories

English
Human Rights

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدوا داچون بۆ ڕووداوەکەی پزیشکەکان دەکات لەناو وەزارەتی تەندروستی

Kurdnation 12450 Views

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدوا داچون بۆ ڕووداوەکەی پزیشکەکان دەکات لەناو وەزارەتی تەندروستی

 
دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە ٢٠ی تەموز چەند پزیشکێک ڕایانگەیاند کە لەناو وەزارەتی تەندروستی هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن چەند کارمەندێکی ناو وەزارەت کە بۆ مەبەستی گەیاندنی چەند داواکاریەک سەردانی وەزارەتیان کردبوو ، بۆ ئەو مەبەستە بەفەرمانی بەڕێز سەرۆکی دەستە تیمیکی دەستەی بەسەرۆکایەتی خاتوو تاڤگە عمر ڕشید بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاساو مافی مرۆڤی ڕاسپاردو بەدوا داچونیان کرد بۆ بابەتەکەو لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی لەسەر خەت بوین ، دەرکەوت کە چەند کەسێک کە پزیشکن و لەدەرەوەی هەرێم تەواویان کردووە مەوعیدیان هەبوە لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی بۆ هەندێ کاری خۆیان .
دواتر ژمارەکەیان زیادی کردووە بەهۆیەوە بۆتە دەمەقاڵێ لەنێوان ستافی نوسینگەی وزیرو یەکێک لەو پزیشکانە ، بەهۆیەوە کەسێک لەپزیشکەکان ئازاری پێ گەیشتوەو زامدار بووە.
ئێمە سەرەڕای ئەوەی نیگەرانین لەو ڕووداوەو ئەو کارەی بەرامبەر پزیشکەکان کراوەو بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێز وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیاری دروست کردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی داوە ئێمەش چاوەڕێی دەرەنجامی کارەکانی لیژنەکە دەکەین و خۆمان لەنزیکەوە چاودێری دەکەین.