KFMEAST

بەشەکان

English

بەفەرمی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ  فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی 

Ahura 8309 جار خوێندراوەتەوە

بەفەرمی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ  فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی 

بەفەرمی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ  فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی 

بەپێی نوسراوێكی فەرمی وەزارتەی گواستنەوەی عێراق ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی.

بەپێی نوسراوێك كە بەرواری ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لەسەر و واژۆی دكتۆر حسێن علی حسێن، بەڕێوەبەری بازنەی بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەكەی عێراقی لەسەرە، ڕەزامەندی دراوە بە گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مام جەلال.

ئاماژەبەوەكراوە، ئەم گۆڕانكارییە لەسەر داوای دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراوە، بەجۆرێك دامەزاراوەی جەلال تاڵەبانی بەپێی نووسراوێك كە بەرواری ١٧ی ٧ی ٢٠٢٥ی لەسەرە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری كردووە، داوا كراوە ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بگۆڕدرێت بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی.

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بە گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دواتر بەنوسراوێك كە ئاڕاستەی سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق كراوە لەو گۆڕانكارییە ئاگاداركراونەتەوە.

هاوبەشکردن