KFMEAST

بەشەکان

English

ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات ڕازی بێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن 

Ahura 7387 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات ڕازی بێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن 

 

ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات ڕازی بێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن 

دوای ئەوەی لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە، ڕوسیاو چین پڕۆژە بڕیارێکیان سەبارەت بەدواخستنی دوبارە سەپاندنەوەی سزاکان لەسەر ئێران خستە دەنگدانەوە، دواجار پڕۆژەکە دەنگی پێویستی بەدەستنەهێناو پەسەندنەکرا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئێران کرد ڕازی بێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن ئەمەش دوای کاراکردنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت مارکۆ ڕۆبیۆ دەڵێت دیپلۆماسی هێشتا بژاردەیە

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئێران کرد ڕازی بێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، ئەمەش دوای کاراکردنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە دژی تاران بەهۆی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دیپلۆماسی هێشتا بژاردەیەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتن باشترین دەرئەنجامە بۆ گەلی ئێران و جیهان".

مارکۆ ڕۆبیۆ گوتی بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات پێویستە ئێران ڕازی بێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ کە بە نیازپاکی و بەبێ کات کوشتن و شێواندن بەڕێوەبچێت

هاوکات داوای لە وڵاتانی دیکەش کرد دەستبەجێ سزاکانی سەر تاران جێبەجێ بکەن

دوای گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌و پەیامه‌ى بڵاوكرده‌وه‌و داوای لەتاران کرد، بەبێ دواکەوتن لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆی دیپلۆماسی دەستپێبکاتەوە، هۆشداریشدەدات لەوەی لەئەگەری ئەنجامنەدانی ئەمکارە ڕوبەڕوی سزای زیاتر دەبێتەوە

هاوبەشکردن