KFMEAST

بەشەکان

English

ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق جدیە

Ahura 7984 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق جدیە


ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق جدیە

لە ڕاپۆرتی ئەمنیدا هاتووە کە ئیسرائیل باوەڕی وایە کە عێراق ناوەندێکی دیاری چالاکیی ئێرانە و بەغدا بە پێی ئەم زانیاریانە قووڵایییەکی ستراتیژییە بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان و ڕەنگە عێراق بکرێتە ئامانجێک لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناوچەیی لە داهاتوودا.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاپۆرتێکی وردیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی کردووە، کە هۆشداریی جددی تێدایە سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی عێراق ببێتە ئامانجی داهاتووی هێرشی ئیسرائیل.

هاوکات لەگەڵ ئەم هۆشدارییانە، حکومەتی عێراق دەستپێکردنی ڕێوشوێنە ئۆپەراسیۆنییەکانی بۆ دروستکردنی سیستمێکی نوێی بەرگری ئاسمانی ڕاگەیاند، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی تواناکانی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر ئاسمانی وڵاتەکەی و پاراستنی خاکەکەی لە هەڕەشە دەرەکییەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەلمەنار، بەپێی ئەو زانیارییانەی خراوەتەڕوو، خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری عێراقی ئاماژە بەوە دەکەن کە تەلئەبیب بیر لە کردنەوەی بەرەیەکی نوێ دەکاتەوە لە ناوچەکەدا، عێراقیش یەکێکە لە بژاردە هەرە دیارەکان بۆ ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە ناوچەییەکانی ئەم دواییە.

 

 

 

 

هاوبەشکردن