دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و سێ ووڵاتی ئەوروپایی فەرەنسا بەریتانیا و ئەڵمانیا لە جنێڤ بەڕێوەچوو
پارتە ئەوروپاییەکانی ناو ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئەگەر ئێران تا کۆتاییمانگی ئاب بە ڕێککەوتنی هەمەلایەنە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕازی نەبێت، سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان چالاک دەکرێتەوە
ئامانجی دانوستانەکان لێکۆڵینەوە لە داخوازیی ڕۆژئاوا بۆ دەستپێکردنەوەی پشکنینی ئەتۆمی و گەڕانەوەبۆ دیپلۆماسی؛ ئەگەرنا ئەگەری چالاککردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران هەیە کە بەپێیڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 هەڵگیرابوون
دوای کۆبوونەوەکە، کازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە تارانپابەندە بە دیپلۆماسی و دۆزینەوەی چارەسەرێک بە قازانجی هەردوولا. لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیئێکس نووسیویەتی: ئێستا کاتی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئاسایشە کە بڕیارێکی دروست و چانسێک بەدیپلۆماسی بدەن.
لۆڕێنس نۆرمان، پەیامنێری وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ئێکس نووسیویەتی: “ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەنکە هیچ دەرئەنجامێکی یەکلاکەرەوە لە دانوستانەکانی جنێڤ لە نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی ویەکێتیی ئەوروپادا نەگەیشتووەتە ئەنجامێک
دەشڵێت: ئەوەندەی من بزانم ئێران هەندێک بەڵێنی خستۆتە سەر مێزەکە، بەڵام بەڵێنەکان وردەکاری وناوەڕۆکی تایبەتیان تێدا نەبووە.
کۆبوونەوەی جنێڤ لە دۆخێکدا بەڕێوەچوو کە ئەگەری چالاککردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆسەر ئێران لەلایەن ئەوروپییەکانەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە لە پێشەنگی هەواڵەکاندا بووە