کۆبوونەوەی ناوەندی بڕیاری “بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان” سەبارەت بە پێشهاتە
چارەنووسسازەکانی ناوچەکە
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاری!
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە، لە هەلومەرجێکی پڕ لە وەرچەرخان و لە کاتێکداکە ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێت، ناوەندی بڕیاری “بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان” سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گشتی و نائاسایی ناوەندی گشتی کرد.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ڕەند مەریوانی، سەرپەرشتیاری گشتیی بزوتنەوەکە، و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی بڕیار: دیار پەروونی، شێرکۆ پاڵانی، سارا عەزیزی، و ئیبراهیم حەسەن و ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی گستی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، بە وردی تیشک خرایە سەر ئەم خاڵە ستراتیژییانەی خوارەوە:
هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچەکە و پەرەسەندنی جەنگ: کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئاسۆکانی جەنگ و پێکدادانە نێودەوڵەتییەکان بەرەو خاڵێکی یەکلاکەرەوە دەڕۆن.
لاوازبوونی بنکە و دامەزراوەکانی ڕژێمی ئاخووندیی ئێران لە ژێر فشاری هێرشە نێودەوڵەتییەکاندا، نیشانەی کۆتاییهاتنی سەردەمێکی پڕ لە ستەم و سەرەتای سەردەمێکی
نوێیە بۆ گەلانی چەوساوەی ناوچەکە. ئامادەباشی یەکەکانی بەرگری: لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرپەرشتیاری گشتی، یەکەکانی بەرگریی بزوتنەوەی ئایندە لە تەواوی ناوچەکان خراونەتە حاڵەتی“ئامادەباشیی تەواو” ئەرکی ئەم هێزانە تەنها بەرگری نییە، بەڵکو پاراستنی کەرامەت و ژێرخانی نیشتیمانی و ڕێگریکردنە لە هەر چەشنە پشێوییەک کە زیان بە کۆمەڵگەی کوردی بگەیەنێت. ئێمە وەک هێزێکی سیستماتیک و مۆدێرن، ئامادەی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکین کە ئایندەی گەلەکەمان بخاتە مەترسییەوە.
بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ناوەندی بڕیار سڵاوی بۆ خۆڕاگریی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نارد و جەختی کردەوە کە “بزوتنەوەی ئایندە” سێبەر و قەڵغانی
هەموو ئەو تێکۆشەرانەیە کە چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەن. ئێمە پڕۆژەیەکمان بۆ “دوای ڕژێم” هەیە کە لەسەر بنەمای دادپەروەری، زانست و بونیادنانی مرۆڤ
داڕێژراوە.پەیامێک بۆ نەوەی نوێ و چینەکانی کۆمەڵگە: کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە کە بزوتنەوەی ئایندە، بە جیاواز لە حزبە کلاسیکەکان، نابێتە بەشێک لە ململانێی بچووک، بەڵکو دەبێتە بزوێنەری شۆڕشێکی زانستی و نیشتیمانی. سارا عەزیزی و ئەندامانی تری ناوەندی بڕیار جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژنان و گەنجان کردەوە وەک داینەمۆی سەرەکیی ئەم وەرچەرخانە مێژووییە.
هاونیشتیمانیانی ئازیز! کاتژمێری گۆڕانکاری نزیک بووەتەوە. ڕژێمی ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە و ئیرادەی ئێمە لە هەموو کاتێک بەهێزترە. “بزوتنەوەی ئایندەی
کوردستان” بە دیدگایەکی ڕوون و بە هێزێکی ڕێکخراوەوە، ئامادەیە بۆ ڕێبەرایەتیکردنی قۆناغی ڕزگاری و بونیادنانی کوردستانێکی مۆدێرن.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل
ناوەندی بڕیاری بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان پێنجشەممە، ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٦