KFMEAST

Categories

کوردی
Human Rights

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بەشداریکردن لە پانێڵی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان

نه‌ته‌وه‌ی کورد kurdnation 12167 Views

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بەشداریکردن لە پانێڵی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 2020/7/21,   بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی (صابر عبدالله كریم) و جێگری بەڕێوەبەری نووسینگە (احمد حمە صدیق محمد) لە سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا بەشداریان کرد.
 
لە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (ماددەی هۆشبەر هەڕەشەیەکی مەترسیدار لەسەر ژیان و بوونمان) کە گرووپی هونەری خێزان بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان, بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕێکیانخست بە مەبەستی پێدانی زانیاری و هۆشیاری چۆنێتی خۆپاراستن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لەناو کۆمەڵگەدا.
لە کاتێکدا کە زیادبوونی ئەم ماددانە خەریکە دەبێتە مەترسیەکی جدی و گەورە لەسەر ئایندەی تاک و خێزان و کۆمەڵگەکەمان بە شێوەیەکی گشتی.